٢٦ ئاب ٢٠٢٥ - ١٤:١٣
Source: Mehrnews
کاردانەوەی ئێران بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: پێوەندی ئێمە لەگەڵ ڕووسیا زۆر بەربڵاوە و بواری زۆر دەگرێتەوە و هاوکاری لە بواری وزە یەکێک لە ئەو بوارانەیە.

 ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە هۆی نیگەرانییە و گرینگترین گۆڕانکاری کە دڵی هەموو ئینسانە ئازادەکان دێنێتە ئێش گۆڕانکارییەکانی غەززەیە و ئێمە جەنایەتەکانی ئەوێ بە توندی ئیدانە دەکەین.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی سەبارەت بە کۆبوونەوەی بەپەلەی جەدە سەبارەت بە غەززە وتی: گرینگ ئەوەیە کە پرسی غەززە لە ڕێکخراوێکە کە فەلسەفەی شوێنگیری کردنی پرسی فەلەستینە، زیندوو بمێنێتەوە
یەکێک لە پرسە گرینگەکان کە لە سەروبەندی ئەو کۆبوونەوە هاتە ئاراوە دانپێدانانی نتانیاهۆ بە هەوڵی ئیسرائیل بۆ ئایدیای ئیسرائیلی گەورە کە بە واتای داگیر کردنی خاکی ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچەکە و ئیسلامیە. لە ئەو کۆبوونەوە ئەو هەوڵە ئیدانە کرا و داواکاری بۆ ڕاگرتنی هەناردەی چەک بۆ ئەو ڕژیمە و ئاوڕدانەوە بە بچڕانی پێوەندی دیپلۆماتیک لەگەڵ ئیسرائیل و ... هاتە ئاراوە.


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە ناڕوونییەکان بۆ گرنگ نیشان نەدان و کەم کردنەوەی گرینگایەتی سنەپ بەک وتی: بە هیچ لەونێک ئاوەها نییە کە ئێمە بەدوای کەم کردنەوەی گرینگایەتی گەڕاندنەوەی گەمارۆکان بین و ئاگادارین لە لێکەوتە نەشیاوەکانی ئەو ڕووداوە.
از مدت‌ها پیش برای مقابله با سوءاستفاده اروپا از اسنپ‌بک برنامه‌ریزی کرده‌ایم

هەروەها وتیشی کە هێڵی سووری ئێمە لە دانوستان لەگەڵ ئەورووپا بەرژەوەندی نەتەوەییمانە و ئەبێ متمانەمان پێبدرێت و ئێمەش ڕوونکاری دەکەین.


بەقایی سەبارەت بە چەک داماڵینی حزبوڵڵا وتی: هەڵوێستی ئێمە ڕوونە وادەزانین کە لوبنان لەبەر ئەوەی کە حکومەتێکی سەربەخۆی هەیە و ئەبێ خۆی بڕیارەکان بدات.


هەروەها سەبارەت بە پاگەندەکان بۆ دووری کردنی ئێران بۆ دانوستان و دانوستان لەگەڵ ئەورووپا وتی: مەگەر ئێران خەریکی دانوستان لەگە ئەمریکا نەبوو؟ ئەوە ئەمریکا بوو کە خەیانەتی بە دیپلۆماسی کرد و کەسێک بۆی نییە کە ئێران سەرکوت بکات.

ناوبراو لە کاردانەوە بە پاگەندەی تێلێگراف بۆ ئامادەیی ئێران بۆ پیتاندنی سفر لەسەد وتی: ئەمە یەکەم جار نییە کە دەیلی تلێگراف هەواڵی درۆ بڵاو دەکاتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: پێوەندی ئێمە لەگەڵ ڕووسیا زۆر بەربڵاوە و بواری زۆر دەگرێتەوە و هاوکاری لە بواری وزە یەکێک لە ئەو بوارانەیە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha